ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین کرد

ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە فەرماندەیی عەیالەتی حەفتانین کرد و ڕایگەیاند، بڕوامان وایە قاڕەمانێتی جەنگی حەفتانین لەسەر هێڵی بەرخۆدان، موزڵۆم، عەگید و ئاماراکان سەرکەوتوو دەبێت.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەبۆنەی بەرخۆدانی دژی داگیرکەری تورک، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی هەرێمی حەفتانین کرد.

پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک لەبارەی هێرشی بەرانبەر حەفتانین کە ١٦ی حوزەیران دەستیپێکردووە دەڵێت 'گەورەترین ئۆپەڕاسیۆنی ساڵانی دوایی'. بە بەرخۆدانی دژی ئەم هێرشە پیشاندرا کە دوژمن پێی دەڵێی گەورەترین ئۆپەڕاسیۆن، گەورەترین زلە لەم ساڵانەی دواییدا لە دوژمندرا. بەرخۆدانی ئەم ٥ ڕۆژەی دوایی لەدژی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەی قڕکەر کە بە بەکارهێنانی هەموو تەکنیکێکی پێشکەوتوو دەیانەوێت حەفتانین داگیر بکەن، گەورەترین وڵامە و بووەتە زلەیەکی کاریگەر.

ئێمە چاوەڕێی بەرخۆدانی سەرکەوتن دەکەین

بە تایبەتی لە ڕۆژانی رابردوو، ئەو هەڵوێستەی کە بە قاڕەمانێتی هاوڕێ مەزلۆم و عەگید کە لە گردی دووپشک پیشانیاندا و شەڕی گردی سیپان بووەتە بەرخۆدانێکی گرنگ. لەگەڵ ئەوەشدا، ١٩ی حوزەیرانیش لەدژی هەوڵەکانی داگیرکەری گردی قەسروک، دوای شەهیدبوونی هاوڕێ ئامارا، کە بە بەرخۆدانێکی گەورە و سزادانی ١١ داگیرکەر، ئاشکرا بوو کە بەرخۆدان بووەتە بازنەیەکی گرنگ بۆ شکاندنی هێرشی دوژمن لەسەر گردی قەسروک. هەمان ڕۆژ (١٩ی حوزەیران) لە گردی شەهید ئادار بە گیانی تاکتیکی سەردەمی کۆکراوەیی، هەم لە ڕێگەی سابۆتاژی تێکشکاندن، هەم بە چەکی تاک گورزی گەورە لەدوژمندرا و ١١ داگیرکەری تریش سزادران، ئەوەش پیشانی داوە کە ئەگەر تاکتیکی سەردەمی نوێ ڕاست جێبەجێ بکرێت، چ ئەنجامێک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. هەروەژا لە ١٩ی حوزەیراندا لە گردی شەهید بێریڤان گورزێکی گەورە لە هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر درا. بە گشتی لە ناو ٥ ڕۆژدا لەگەڵ تەکنیکێکی زۆر کە دوژمن بەکاری دەهێنێت، بە زیانێکی کەم، بە ڕاگرتنی جموجووڵی دوژمنی داگیرکەر و بە گورزی قوڕس کەلە دوژمن دەدرێت، سەرکەوتنی گەورە تۆمارکراون. لەدژی ئەم هێرشە فراوانەی دوژمن، هێزەکانی عەیالەتی حەفتانین، بە گیانی فیدایی گەورەی ئاپۆیی، بەپێی شێوازی شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، بەهۆی ئەنجامی سەرکەوتووی دژی دوژمن، ئێمە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو هاوڕێکان و هێزەکانی عەیالەتی حەفتانین دەکەین کە لە هەموو بەرخۆدانەکاندا ڕەنج دەکێشن و ڕایدەگەیەنین کە ئێمە چاوەڕێ دەکەین لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا کە ئێوە بەڕێوەی دەبەن، سەرکەوتن تۆمار بکەن.

بەرخۆدانی هەریمی حەفتانین پێگەیەکی گرنگی لە مێژووی ئێمەدا هەیە. سەرکەوتنی گگەورە کە لە هەرێمی حەفتانین بەدەستدەهێنرێت، لاپەڕەیەکی تر لە بەرخۆدان و قاڕەمانێتی لە رێچکەی بەرخۆدان و قاڕەمانێتی تێکۆشانی ئێمەدا زیاد دەکات. بێگۆمان شەڕ بەردەوامە. ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتووی بەرخۆداندا، لە هەڵەکانی پێشتر وانە وەربگیرێت و بە هەستیاریەکی زۆروە لە تاکتیکدا خوڵقاندن بکرێت، لە ئێستاوە ئاشکرایە کە بەرخۆدانەکەتان ئەنجامێکی زۆر گرنگ بەدەست دەهێنێت.

هاوڕێیانی هێژا:

ڕژێمی فاشیستی قڕکەری ئاکەپە و مەهەپە، ئەمڕۆ لە وڵاتەکەمان گوێ بە هیچ یاسایەکی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی نادات و بێ ئەوەی گوێ لە پێوانەکان و بەهاکان بگرێت، بە شێوەیەکی دڕندانەی شەڕ، قڕکردن لەسەر گەلەکەمان دەسەپێنێت. ئەم ڕژێمە فاشیستە لە لە سەر وڵاتمان (کوردستان) و هەبوونی گەلەکەمان و هەموو بەهاکانمان شەڕ بەڕێوەدەبات، توندوتیژیەکی گەورە و تیرۆر لە کوردستان ئەنجام دەدات، هەروەها بۆ گەلانی هەرێمەکەش بووەتە مەترسیەکی گەورە. ئەم ڕژێمە کە بە دوژمنایەتی لەسەر گەلەکەمان، بە داگیرکەری و کۆمەلکوژی دەیەوێت بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات، کوژراوەکانی لە حەفتانین لە رای گشتی و گەلانی تورکیا دەشارێتەوە و ئەوەش نیشانەی ترسی ڕژێمەکەیە. بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت تاسەر ڕاستیەکان بشارێتەوە. ئەو تاوانانەی کە بەرپرسانی فاشیست لە کوردستان ئەنجامدیاندا، فشاری فاشیست کە لەسەر گەلەکەمان بەڕێوەبرا و درۆکانیان کە دەیهۆننەوە، بە تەئکیدی ڕۆژێک ئاشکرا دەبن. تێکۆشانمان و تێکۆشانی گەلان ئەو هێزەیان هەیە کە ئەو کارە بکەن.

لە دەستی ئەم دەسەڵات فاشیستە کە لە چوارچێوەی دوژمنایەتی سەر گەلی کوردستان و هیزە دیموکراتەکان وەک وامپیرەکان خوێن دەڕژن، جگە لەو تەکنەلۆژیایەی کە هێزە دەرەکیەکان دەیاندەنێ، هیچ زیرەکیەک و ئیرادەیەکیان نییە. ئەوان بە تەکنەلۆژیای بەردەست کە لە دەرەوە وەریان گرتووە دەیانەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. لەبەرئەمەش، لەدژی تاکتیک گەریلای سەردەم بە تەئکیدی سەردەکەوێت کە بە فەلسەفەی قوڵی ڕێبەر ئاپۆ تەکنیکی مرۆڤ لە بەرزترین ئاست گەش دەبێت، لەم چوارچیوەیەدا دەوڵەمەندی تاکتیک و سەروەری تاکتیک بە پرۆفیشناڵی جێبەجێ دەکرێت بەم شێوەیە تەکنیکی دوژمن پووچەڵدەکرێتەوە و گورزی قوڕس لە دوژمن دەدرێت. ئێمە دڵنیاین، ئێوە هاوڕێ هێژاکانمان ئەگەر بێ ئەوەی هەڵە بکەن و بێ ئەوەی کارەکان پشتگوێبخەن، بە شێوەیەکی هەستیار و بە گرنگیەوە، بە بڕیار و یادەوەری گەورەوە پارێزگاری لە خۆتان بکەن و شێوەی پووچەڵکردنەوەی تەکنیکی دوژمن گەش بکەن، لەسەر هێڵی بەرخۆدانی مەزلۆم، عەگید و ئامارا قاڕەمانەکان ئێوە هەموو کاتێک سەرکەوتوو دەبن، بەم بڕوایە ئێمە سڵاوی خۆشەویستی خۆمان بۆ هەموو هاوڕییان دەنێرین، بە هەستەکانمان لە دڵەوە هیوای گەورەترین سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

ف.ق